کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی خوێندكارێك به‌هۆی گوشاره‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ڕازی كرماشان

خۆكوژی خوێندكارێك به‌هۆی گوشاره‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ڕازی كرماشان

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای خوێندكارانی شۆڕشگێڕ، خوێندكارێكی كچ به‌ هۆی گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت له‌ خوابگای كه‌وسه‌ری زانكۆی ڕازی كرماشان ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

هاوڕێكانی ئه‌و خوێندكاره‌ كچه‌ كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ قوربانی هیچ نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی یان كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كه‌سێك دا نه‌بووه‌ و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ساز بێت، جێگری كاروباری خوێندكارانی زانكۆی ڕازی به‌ ناوی “نه‌بی ئه‌حمه‌دی” و به‌رپرسی حه‌راسه‌ت به‌ ناوی “گه‌وهه‌ری” به‌رپرسیارن.