کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان

55127223 1283 l 3115

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی نوامبر بەرامبەر بە ٣٠ی خەزەڵوەر، “ڕۆژی جیهانی منداڵانەکۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٩٥٩ جاڕنامەی جیهانی مافی منداڵانی پەسەند کرد و داوای لە دەوڵەتەکان کرد کە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانی منداڵان بەفەرمی بناسنڕۆژی جیهانی منداڵان لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی جینایەتکاری ئیسرائیل لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٢ هەزار منداڵی لە کەرتی غەززە کۆمەڵکوژ کردووەجینایەتێکی ئاوا ترسناک لە مێژووی جیهاندا بەم قەبارەیە و لە ماوەیەکی ئاوا کورتدا، کەم وێنەیەئەمە جینۆسایدێکی ئاشکرایە کە لە بەر چاوی جیهان و بە چاوپۆشی دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕوودەداتلە ڕاستیدا ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە نەک هەر ڕێز لە مافەکانی منداڵان ناگیرێت و منداڵان لە سەرتاسەری جیهاندا دەچەوسێنەوە و بە شێوەیەکی وەحشیانە بەکاردەهێنرێن، بەڵکوو لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا گیانیشیان بووەتە ئامرازی تۆڵەسەندنەوەی کوێر کوێرانەی فاشیستی و ڕەگەزپەرستانە

هەروەها ڕۆژی جیهانی منداڵان لە بارودۆخێکدایە کە ڕژیمی ئیسلامی، قەتڵی زیاتر لە ٧٠ منداڵ و تازەلاوی خوار ١٨ ساڵ تەمەنی لە سەردەمی “شۆڕشی ژینا” و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، لە کارنامەی خۆیدا تۆمار دەکاتهەر لەو ماوەیەدا و لە هەوڵێکی جینایەتکارانەدا بەمەبەستی چاوترسێن کردنی تازەلاوان و کۆمەڵگا بەگشتی، بە گازی ژەهراوی هێرشیانکردە سەر سەدان قوتابخانەی کچانە لە سەرانسەری وڵات و هەزاران منداڵیان ژەهراوی کردئەم جینایەتە ترسناکانە لە دۆخێکدا ڕوودەدەن کە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا چەندین ملیۆن منداڵی بنەماڵە کرێکار و کەم داهاتەتەکان لە خوێندن بێبەشنمنداڵان بە شێوازی جۆراوجۆر دەکەونە بەر ئەزیەت و ئازار و هەرئێستاش لە هەندێک لە قوتابخانەکاندا منداڵان سزای جەستەیی دەدرێنزیندانەکانی ئەم ڕژیمە پڕن لە منداڵانی خوار ١٨ ساڵ تەمەن و ئێران تاکە وڵاتی جیهانە کە تیایدا منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ تەمەن لە سێدارە دەدرێنلە قوتابخانەکاندا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و ئامانجدار مێشکی منداڵان بە خوڕافات ئالوودە دەکەنمنداڵان بەپێی ڕەگەز لەیەکتر جیا دەکرێنەوەڕۆحی پیاوسالاری لە کوڕاندا و ملکەچبوون و گوێڕایەڵیش لە کچاندا بەهێز دەکەنکچانی کەم تەمەن هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی خوێندنەوە دەبێت سەرپۆش بەسەردا بدەن و خۆیان لە کوڕانی هاوتەمەنیان جیابکەنەوە و فێری ئەوە دەکرێن کە یاریکردن و تێکەڵاوبوون لەگەڵ کوڕان کارێکی خراپەهاوکات لەگەڵ حیجاب و بێبەشکردنی کچان و کوڕان لە یاریکردن لەگەڵ یەکتر، ئامووزشی ئایینی دەست پێدەکاتکتێبەکانی خوێندن پڕن لەو جۆرە فێرکاریانە و منداڵان ناچارن لە تەمەنێکی کەمەوە نەریتە ئایینییەکان بەڕێوە ببەن و بەشداری لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکاندا بکەنبەم شێوەیە ڕێگە نادەن کە منداڵان بەدەر لە باوەڕ و خوڕافاتی مەزهەبی، پەروەردە بکرێن و فێری زانست بن و ئیمکانی ئەوەیان هەبێت کە لە داهاتوودا بە هۆشیارییەوە بیروباوەڕ و شێوازی ژیانی خۆیان هەڵبژێرنلە قوتابخانەکاندا مەراسیمی “تەکلیف” بۆ کچانی تەمەن ٩ ساڵان بەڕێوە دەبەن و هانی منداڵەکان دەدەن بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەن.  ئاخووند و فەقێ و بەسیجی دەنێرن بۆ قوتابخانەکان بۆ ئەوەی ڕۆحی سیخوڕبوون لەناو منداڵاندا پەرەپێبدەنلە قوتابخانەکاندا دەستە و گروپی سینەزەنی و مەراسیمی ئاینی و شتی لەم چەشنە وەڕێدەخەن.

منداڵێکی کە لە کۆمەڵگایەکی گیرۆدەی خوڕافاتی ئایینی و دواکەوتوویی دا پەروەردە ببێت، ئیمکان و دەرفەتی سەردەمی منداڵیی و بە خۆشی ژیانی لێ زەوت دەبێ و دەکەوێتە ژێر کاریگەری بیر و باوەڕە دواکەوتووەکان و باری ڕۆحیی و میزاجیی ناهاوسەنگ دەبێت و دبێتە خاوەن ڕەفتار و کردارێکی نائاسایی و ئەنگیزەیەکی زۆر لاواز بۆ فێربوونئەم جۆرە منداڵانە بە شێوەیەکی سروشتی گەشە ناکەن، ئاواتە شیرینەکانی منداڵییان بەدی نایەت و کاریگەری و لێکەوتەکانی کەموکوڕی سەردەمی منداڵیی، تا کۆتایی تەمەنیان لەگەڵیان دەبێتخۆشگوزەرانی و ئەمنییەتی منداڵان پێوەرێکی سەرەکییە بۆ هەڵسەنگاندنی هەر حکومەت و سیستەمێکی سیاسیی و حکومەتی ئیسلامیش لە سەرەتای هاتنەسەرکارییەوە نامرۆڤانەترین سیاسەتی لە ئاست منداڵاندا بەکارهێناوەناردنی منداڵان بۆ مەیدانەکانی مین لە شەڕی ئێران و عێراق، بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لە شەڕدا، کەڵک وەرگرتن لە منداڵان لە ڕێوڕەسمە ماتەمینییەکاندا و خوێناویکردنی جەستەیان بە کارد و زنجیر و بەکارهێنانی منداڵانی بەسیجی بۆ سەرکوتکردنی خەڵک، هەمووی ئەمانە لە زومرەی تاوانە لەبیرنەکراوەکانی کۆماری ئیسلامین لەدژی منداڵان کە دەکەونە خانەی چەمکی تاوان لە دژی مرۆڤایەتییەوە

هەوڵدان بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی ئەمن و دابینکردنی هەلومەرجێکی کە بوار بۆ منداڵان بڕەخسێنێت تا وزە و توانایی و لێهاتووییەکانیان تاقی بکەنەوە، هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنی کاری منداڵان، کۆتایی هێنان بە سزای جەستەیی لەناو ماڵ و قوتابخانەکان، هەوڵدان بۆ دانانی دەورە و کلاسی جیددی بۆ سەرلەنوێ ڕاهێنانەوەی ئەو منداڵانەی کە تووشی هەڵە دەبن، کاری جددی لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ منداڵان و تازەلاوان، مەنعی چەکدارکردنی منداڵان لەژێر ناوی بەسیجیدا، هەوڵی جددی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییەکانی تایبەت بە مافەکانی منداڵان، پەرەپێدانی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی دیفاع لە مافی منداڵان و کاری جددی بۆ ڕێگریکردن لە دەستێوەردانی مەزهەب لە پرسی پەروەردە و بارهێناندا، یەکێکە لە ئەرکە بێ پسانەوە و بەردەوامەکانی کۆمۆنیستەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە پێشکەوتنخوازەکانئەوەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای ئێراندا دەگوزەرێت، چارەنووسی حەتمی و چارەهەڵنەگری منداڵان نییەئەم دۆخە دەتوانێت و دەبێ بگۆڕدرێتبۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخە و ڕزگارکردنی منداڵانی ئەم کۆمەڵگایە لە چارەنووسێکی لەم چەشنە، هیچ ڕێگەیەکی تر نییە جگە لە یەکگرتوویی و خەبات و تێکۆشان لەدژی ئەو دەسەڵات و پەیوەندیانەی کە منداڵانی ئێمەی بەمجۆرە بێبەزییانە لە مافە سەرەتایی و ئینسانەکانی خۆیان بێبەش کردووە.