کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا

هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی 1

وه‌زیری به‌رگری توركیا، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ئاشتنی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” و “ی.پ.گ” مومكین نییه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی به‌ ته‌واوی له‌ناو ده‌برێن شه‌ڕ درێژه‌ی ئه‌بێت.

یاشار گووله‌ر وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ وتوووێژ له‌گه‌ڵ كاناڵێكی ته‌له‌فزیوونی ئه‌و وڵاته، به‌رگری له‌ هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: بژارده‌یه‌كمان به‌ ناو ئاشتی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك”دا نییه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزێك دا هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر “ی.پ.گ” ده‌ست پێده‌كه‌ین. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل كرد و وتی: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل به‌ شه‌ڕ بێن و ئه‌بێت خۆمان بۆ ئه‌و سیناریۆوه‌ ئاماده‌ بكه‌ن.