کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ باكووری كوردستان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ باكووری كوردستان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی چه‌ند شاری باكووری كوردستان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ داگیركردنی شاره‌وانی شاره‌كانی ماردین، ئێلح و خه‌لفه‌تی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌یان كه‌سیان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا به‌ فه‌رمانی دادگوسته‌ری، سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی له‌ شاره‌كانی ماردین، ئێلح و خه‌لفه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له‌ جێگه‌یان قه‌یوومی دانا. كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا توڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌زاران كه‌س له‌ شاره‌كانی وان، ئێلح، باتمان، ماردین، خه‌لفه‌تی، ئێستانبوول، ئێزمیر، ئانكارا، شڕناخ و ئامه‌د دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دا، ٩٤ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاوكات كوردانی تاراوگه‌ له‌ وڵاتانی ئاڵمان، سوید و سویس بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی توركیا كۆبوونه‌وه‌.