هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی” كه‌یوان ڕه‌حیمی”، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه ٨ مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
“كه‌یوان ڕه‌حیمی” چالاكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز، ڕۆژی یه‌كشه‌ه‌مه ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، له‌گه‌ڵ براكه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا كه دوای چه‌ند كاتژمێر براكه‌ی ئازاد كرا و كه‌یوان بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه جگه له‌وه كه له لایه‌ن دادگای گشتییه‌وه ٨ مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به وه‌كیل بێبه‌ش كراوه.