کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی

بێبه‌شكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی

“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان”، به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز، له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دا ده‌ژیت و هه‌وره‌ها له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ندكراوی سیاسی كورد “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان”، له‌ ساڵی ١٣٨٨ه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “موحاربه‌” له‌ به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی زیندانی كراوه‌. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ته‌ورێز له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتی بۆ ده‌رمانی تایبه‌ت و سه‌ره‌تاییش ڕێگری كراوه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ببێت.