کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌  و لوبنان بوون.

له‌ حاڵێكدا ده‌نگۆی هێرشی دووباره‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌ ئارادایه‌ و كارناسانی سیاسی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی هۆشداری ده‌ده‌ن، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ ئیسڕائیل، فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی جیهان، به‌ ڕێپێوان خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون، به‌ڵام هێرشه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ نیزامییه‌كانی یه‌كتر به‌رده‌وامه‌ و له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو، ١٩ شارومه‌ندی ئیسڕایلی له‌ مووشكبارانی شارۆچكه‌یه‌كی عه‌ره‌بنشین بریندار بوون و ٢٥ كه‌س له‌ باشووری لوبنان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ كوژران و بریندار بوون.