ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی هه‌مه‌دان له ئاست خراپی كه‌یفیه‌تی خۆراك و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی ناڕازی زه‌رفی خۆراكه‌كانیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ڕێزگرتن له جێگه و پێگه‌ی خوێندكاران بوون. به وته‌ی ناڕازیان، ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران به‌هۆی خواردنی خۆراكی بێ كه‌یفیه‌ت ژاراوی بوون و به‌رپرسانی زانكۆ بایه‌خ به ته‌ندرووستیان ناده‌ن.