کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی خوازیاری پێدانی دخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بوون.