رۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، وتەبێژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بوودجەی ساڵی داهاتوودا بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری وڵات بودجەی هێزه چهكدارهكان 200% زیاد کراوە.
پلانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ زیادکردنی بوودجەی بەرگری لە حاڵێکدایە کە ئیسرائیل وەڵامی تۆڵەسەندنەوەی خۆی لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران ئەنجامدا و رۆژی دووشەممە، گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل، سیستەمی بەرگری ئاسمانی و توانای بەرهەمهێنانی مووشەکی ئێرانی لاواز کردووە و ناوبراو ئەو هەنگاوەی بە “گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێز” وەسف کرد.