کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئیلام

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئیلام 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی شاره‌داری ئیلام خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.