ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گه‌ریلاكانی پژاك له سه‌وڵاوا، به‌لانیکەم ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیاریه‌كان، ڕۆژی سێشەممە ١ هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “دێوەزناو”ی سه‌ر به شارستانی سەوڵاوا، گەمارۆی تیمێکی پژاكیان داوه و تێكهه‌ڵچوون له نێوانیان دا هاتووه‌ته ئاراوه. لە ئەنجامی ئەو پێكدادانه‌دا، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی “محەممەد ئەحمەدپوور” کوژراوە و ٣ كه‌سی دیکەی بریندار بوون. هاوکات فەرمانداری كامیارانیش له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاندووه كه یەکێك لە هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی (پژاک) لە جادەی سەوڵاوا بۆ کامیاران کوژراوە.