کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جیاوازی لە ڕادەبەدەری نێوان کەمترین مووچە و نرخی خانووبەرە

جیاوازی لە ڕادەبەدەری نێوان کەمترین مووچە و نرخی خانووبەرە 1

بە هۆی مەودای زۆری جیاوازی نێوان کەمترین حەقدەسی مانگانە و نرخی خانووبەرە، خەڵک ناتوانن داهاتیان بۆ  هەموو ئالییەکانی ژیانیان بەکار بهێنن.

بەپێی ئاماری بانکی ناوەندی، نرخی یەک مەتر چوارگۆشەی نیشتەجێبوون لە تاران لە ساڵی ١٣٩٦دا یەکسان بووە بە ٥ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار تمەن. دوای ساڵێک و کاتێک بەرزبوونەوەی نرخەکان دەستی پێکرد، نرخی شوێنی نیشتەجێبوون یەک میتر چوارگۆشە بۆ ١٠ ملیۆن و ٦٦٧ هەزار تمەن بەرزبووەوە. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە نرخی خانووبەرە لە ماوەی یەک ساڵدا بە بڕی ٥ ملیۆن تمەن بۆ هەر میتری چوارگۆشە گرانتر بوو، حەقدەسی مانگانە تەنیا ٢٠٠ هەزار تمەن لە مانگێکدا زیادی کرد. لە ساڵی ١٣٩٦دا کەمترین مووچە ٩٢٩ هەزار تمەن بوو، کە لە ساڵی دواتردا گەیشتە یەک ملیۆن و ١٤٠ هەزار تمەن، پێنج ساڵ دوای ئەوە لە ساڵی ١٤٠٢دا نرخی هەر شوێنێکیی نیشتەجێبوون لە تاران زیاتر لە ١٦ هێندە بەرزبووەوە و گەیشتە ٨١ ملیۆن و حەقدەسی مانگانەیش بۆ ٥ ملیۆن و ٣٠٨ هەزار تمەن کە ٥ هێندە بەرزبووەوە.