ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی زاهیدان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
نزیك به ٣٠٠ كرێكار به شێوی په‌یمانی له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی زاهیدان كار ده‌كه‌ن و له هه‌موو مه‌زایا پیشه‌یه‌كان بێبه‌شن. كرێكارانی په‌یمانی خوازیاری ولانانی په‌یمانكار، تۆماركردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و پێدانی پاداش و ئیزافه‌كاری بوون.