به‌یانی شه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، ٨ كه‌س له په‌نابه‌رانی ئێرانی و ئه‌فغانستانی به هۆی نووقم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له كاناڵی مانش له نێوان فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه: به‌له‌مه‌كه ٦٠ سه‌رنشینی له وڵاته‌كانی ئێران، ئه‌فغانستان، سوریا، ئێریتره و میسر پێ بووه و ویستوویانه خۆیان بگه‌یننه باشووری فه‌ڕانسه، به‌ڵام به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا، به‌له‌مه‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. نوقم بوونی ئه‌و به‌له‌مه ده رۆژ له دوای گه‌وره ترین ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران له‌ساڵی ٢٠٢٤ له كاناڵی مانش كه ١٢ قوربانی لێكه‌وتبوو، ڕووی داوه. به‌پێی ئاماره‌كان، له ٩ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ دا ٤٥ په‌نابه‌ر له كاناڵی مانش گیانیان له‌ده‌ست داوه.