کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی بنەماڵەی بارمتە  ئیسرائیلەکانی دەستی حەماس لە تل ‌ئاویو

کۆبوونەوەی بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلەکانی دەستی حەماس لە تل ‌ئاویو

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، بنەماڵەی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی کە دیلی دەستی حەماسن، لەبەردەم بارەگای پارتی لیکود لە تل‌ئاویو کۆبوونەوە.

بە پێی هەواڵەکان، خۆپیشاندەران بۆ زیادکردنی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر بنیامین نتانیاهوو و کابینەکەی، به‌ مه‌به‌ستی ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌ نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری حیزبی لیكوود له‌ تل ئاویو كۆبوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌ش بارمته‌ی ده‌ستی حه‌ماس له‌ غه‌زه‌، خه‌ڵكی ئیسڕائیل مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند و ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.