کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی دایكانی دادخوازی كوردستان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی،په‌خشان عه‌زیزی

پشتیوانی دایكانی دادخوازی كوردستان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی،په‌خشان

دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له‌ كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پشتیوانیان له‌ په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی كرد.

دایكانی دادخوازی كوردستان له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند و حیمایه‌تیان له‌ په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مه‌رادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی كرد.