کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج منداڵی كار له‌ زاهیدان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج منداڵی كار له‌ زاهیدان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی زاهیدان به‌دوای سێ چه‌رخه‌ی پێنج منداڵی كار دا كه‌وتوون و پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، پێنج منداڵی كار له‌ شه‌قامی خومه‌ینی زاهیدان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ زبل و پاشماوه‌ بوون كه‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌دوایان دا ده‌كه‌ون و پاش نیو ساعه‌ت به‌ لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان ده‌گوازنه‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌و پێنج منداڵه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.