کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاست تاڵانکردنی داراییه‌كانی ئەوقافی دارۆلئەمان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاست تاڵانکردنی داراییه‌كانی ئەوقافی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری سنه‌ له‌ ئاست تاڵانكردنی داراییه‌كانی ئه‌وقافی دارۆلئه‌مان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ناوه‌نده‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، محەممەد سەدیقی، سەرپەرشتیاری ئەوقافی دارۆلئەمانی سنە، له‌ ڕێگه‌ی درووستكردنی تۆڕێكی ڕانتی له‌ نێوان كه‌سانی نزیك له‌ خۆی وه‌كوو زاواكه‌ی به‌ ناوی عه‌لی سابری، سه‌رقاڵی تاڵانكردن و له‌نێوبردنی مۆڵك و سامانی ئه‌وقافه. ناوبراو ١٦ هەزار مەتر زەوی ئەوقافی لە دارۆلئەمان به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌، بە عەلی سابری بەخشیوە له‌ حاڵێكدا بەهاكەی نزیکەی ٣٢٠ ملیارد تمەنە. عه‌لی سابری چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی داوێنی ئاویه‌ر دا گرت و كافه‌ تریا و ڕستوڕانی تێدا درووست كرد. خه‌ڵكی سنه‌ چه‌ند جار له‌ ئاست ئه‌و تاڵانكارییه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ سكاڵا تۆمار بكه‌ن.