ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، به پێی ڕه‌واڵی شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له شاری كۆڵن و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه له درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام، خوازیاری یه‌كڕیزی ئازادیخوازانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.