پاش ناردنی دۆسیه‌ی ڕزوانه ئه‌حمه‌د خان به‌یگی بۆ دادگای پێداچوونه‌وه، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ٢٠ مانگ زیندانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
بە دوای سەپاندنی پێنج ساڵ زیندان به سەر ڕزوانە ئەحمەد خان بەیگی ،حوکمی ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تارانەوه بۆ بیست مانگ کەم کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه دوو گیانه و ماوەی حەفت مانگە به شێوه‌ی نایاسایی لە زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراوه.