ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵڕۆژی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكوومه‌تی تالیبان، ژنانی ئه‌فغانستانی په‌نابه‌ر له وڵاتی پاكستان خۆپێشاندانیان كرد.
- ژنانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه ڕاهاتنی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری تالیبان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كچانی ئه‌فغانستانی بۆ مه‌دره‌سه، زانكۆ و كار له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژنانی تێكۆشه‌ری ئیتالیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی، پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێران و ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و تالیبان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به پێی ئاماری یوونسكۆ، یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كچی ئه‌فغانستانی له خوێندن بێبه‌ش كراون.