کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرمان، ته‌ورێز، ڕه‌فسه‌نجان و خۆڕه‌م ئاوا

له‌سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرمان، ته‌ورێز، ڕه‌فسه‌نجان 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١٢ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرمان، ڕه‌فسه‌نجان، ته‌ورێز و خۆڕه‌م ئاوا به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ زیندانه‌كانی كرمان و ڕه‌فسه‌نجان دوو به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌: “فه‌ره‌جۆڵڵا  جه‌ماڵزهی”. له‌ زیندانی ته‌ورێز چوار به‌ندكراو و له‌ زیندانی خۆڕه‌م ئاوا شه‌ش به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌سێداره‌ دراون كه‌ دوو كه‌سیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون و ناسناوی شه‌ش كه‌سی دیكه‌ بریتیه‌ له‌: “ڕه‌زا ئه‌نساری قشلاق”، “عه‌لی مێهدیان”، “ناسر گه‌راوه‌ند”، “میلاد هادیپور”، “شێرزاد ڕه‌شاده‌ت” و “ئایه‌ت به‌یرانوه‌ند”.