کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ پاكستان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ پاكستان 2 1

ئه‌و كاروانه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر ماهڕه‌نگ به‌لووچه‌وه‌ ڕێكخراوه‌، پێشتر له‌ شاری ئیسلام ئاباد بۆ ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی به‌لووچ خۆپێشاندانیان كردبوو. ناڕازیان ئه‌مجاره‌ له‌ به‌نده‌ری گوادره‌وه‌ به‌ره‌و شاری تۆربه‌ت به‌ڕێكه‌وتوون و دژبه‌ ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. تا به‌ ئێستا چه‌ند جار ئه‌رته‌شی پاكستان ڕێگه‌ی به‌ ڕێپێوانی ناڕازیانی به‌لووچ گرتووه‌ و له‌ كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران دا، چه‌ندین كه‌س كوژراو و بریندار بوون و‌ به‌ سه‌دان كه‌س بێ سه‌روشوێن كراون.