کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی دیوانیه‌ی عێراق دژبه‌ بڕینی ئاو و كاره‌با

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی دیوانیه‌ی عێراق دژبه‌ بڕینی ئاو و كاره‌با 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، سه‌دان شارومه‌ندی عێراقی له‌ پارێزگای دیوانیه‌ دژبه‌ بڕانی ئاو و كاره‌با ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌ شه‌ڕ هاتن.

پێشتر و له‌ ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵكی دیوانیه‌ به‌ ئاگردانی لاستیك له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا خۆپێشاندانیان كردبوو. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ گه‌رمای ٥٠ پله‌ی هاوین دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ پێی دوایین زانیاریی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش خۆپێشانده‌ران له‌ دیوانیه‌ و نه‌جه‌ف جاده‌كانیان داخستووه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ گازی فرمێسكڕێژ و فیشه‌كی پلاستیكی وڵامی ناڕازیانیان داوه‌ته‌وه‌.