کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕێپێوانی دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور له‌ هه‌رێمی كوردستان دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم و داگیركردنی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری دهۆك خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدان” و “تۆڵه‌ ده‌كه‌ینه‌وه”‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی توركیا بوون.