کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

كوژرانی ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له‌ ئۆردووگای جنین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و ناوه‌ندی غه‌زه‌ بۆردوومان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج فه‌له‌ستینی له‌ هێرشێكی ئیسڕائیل له‌ شاری جه‌نینی سه‌ر به‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ئۆردووگای نه‌سیرات ١٠ كه‌س كوژراون و به‌هۆی بۆردوومانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی غه‌زه‌، ١٦ فه‌له‌ستینی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون. به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌، ٢٥٠ هه‌زار فه‌له‌سیتنی دیكه‌ به‌هۆی ده‌ستپێكی قۆناغی سێی ئۆپراسیۆنی ئیسڕائیل ئاواره‌ بوون و پێویستیان به‌ یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه‌.