کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی و برینداربوونی ٣٩ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ ئێزمیر

گیانله‌ده‌ستدانی و برینداربوونی ٣٩ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ ڕستوورانتێك له‌ شاری ئێزمیری توركیا، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانس و ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئێزمیر، هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ هێشتا ڕوون نییه‌ و برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌. به‌پێی زاینارییه‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی كرێكارێكی دیكه‌ش ناجێگیره‌.