به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكێكی سیاسی و مافی مرۆڤی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “سیرووس(كایا) ڕه‌بیع به‌یگی” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سیرووس ڕه‌بیع به‌یگی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “دۆرسا(ساحیبه) بێ ئازار” سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بۆ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له پارێزگانی ئیلام و لۆڕستان بوون. به تازه‌یی ئه‌و دوو چالاكه سیاسییه له‌گه‌ڵ منداڵه ته‌مه‌ن ١١ ساڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كراوه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.