کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل 3

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنیامین نتانیاهوو ڕۆژی ڕابردوو كابینه‌ی شه‌ڕی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئێستا ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل تووشی قه‌یرانی نێوخۆیی بووه‌. شه‌وی ڕابردوو هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو، ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی هه‌موو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگاكانی به‌ریج و نۆسه‌یرات، ١٧ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.