کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ پارێزگای ئه‌رده‌بیل له‌ ئاست نه‌بوونی گازۆئیل ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ڕیزێكی دوور و درێژ له‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان دا ساز بووه‌ و شۆفێران بۆ چه‌ندین ساعه‌ت له‌ سه‌ره‌دا ڕاده‌وه‌ستن. پێشتر ده‌وڵه‌ت به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ قاچاخی سووته‌مه‌نی پشكی گازۆئیلی بارهه‌ڵگره‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كه‌م كردبوو. ئه‌و بڕیاره‌ی دوڵه‌ت‌ كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌ و بارهه‌ڵگره‌كان له‌ چه‌ند پارێزگا ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.