سه‌رۆكی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: هه‌واڵنێرێكی نوێی تایبه‌تی بۆ كاروباری ئێران دیاری كردووه و ناسناوی ناوبراو بریتیه له: “مایی ساتۆ” خه‌ڵكی ژاپۆن.
خاتوو “مایی ساتۆ” له جێگه‌ی “جاوید ڕه‌حمان” دانراوه و ده‌رچووی دكتۆرای یاسا له زانكۆی كینگز كۆلێژی له‌نده‌نه. ناوبراو له بواری ئێعدام و قه‌تڵی حكوومه‌تی بسپۆڕه و له چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوودا به شێوه‌ی ده‌نگدان به فه‌رمی وه‌كوو هه‌واڵنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت.