كرێكارانی شاره‌داری سه‌ربه‌نده‌ر له پارێزگای خووزستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری سهرهبهندهر ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و كرێكاران تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. شایانی باسه كه به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری، زبڵ و خاشاكێكی زۆر له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره كه‌ڵه‌كه بووه.