به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “نجات ئه‌نوه‌رحه‌میدی” له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی سپیداری ئه‌هوازه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “نجات ئه‌نوه‌رحه‌میدی” له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوییه‌وه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ١٥ ساڵ حوكمی زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی سپیدار كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه نه‌خۆشی تیرۆئیدی هه‌یه و به‌هۆی بێبه‌شكردنی له ده‌رمان تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و زیندانییه دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.