ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی ئازادیخوازی ئێرانی به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “غه‌زاله چه‌لابی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به‌سه‌ر شاخی ئاراگاتس له ئه‌رمه‌نستان هه‌ڵكشان.
“غه‌زاله چه‌لابی” له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری ئامۆل به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. ناوبراو له كاتی فیلم گرتن له سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕاسته‌وخۆ درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.