وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆه‌زه‌ردان، چوار ناوه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، چوار ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی “ڕایان ڕۆشد ئه‌فزار” و به‌رپرسێكی سه‌نعه‌تی ئاسمانی ڕژیم به تۆمه‌تی هه‌نارده‌كردنی په‌هباد بۆ ڕووسیه ته‌حریم كراون. پێشتر یه‌كێتی ئورووپاش محه‌ممه‌دڕه‌زا ئاشتیانی، وه‌زیری به‌رگری و ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سپای قودسی خستبووه نێو لیستی گه‌مارۆكانه‌وه.