“موحسن عومرانی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بووشێهر بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “موحسن عومرانی” ئه‌بێ ڕۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، خۆی به دادگای ئینقلابی بووشێهر بناسێنێت. ڕۆژی ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو، ئه‌و چالاكه سنفییه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم و سزاكه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا. ناوبراو مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بووشێهره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆتاییه‌كانی ڕێبه‌ندان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.