به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه،ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی مازه‌نده‌ران به لۆدێر شالیزاری برنجی شارومه‌ندانی به‌هاییان تێك داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه و نایاسایی دا شالیزاری برنجی شارومه‌ندانی به‌هایی دانیشتووی گوندی ئه‌حمه‌د ئابادیان له پارێزگای مازه‌نده‌ران تێك داوه و زیانێكی زۆریان به جووتیارانی به‌هایی گه‌یاندووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكهوتهوه و چالاكانی مه‌دنی داوایان له خه‌ڵك كرد به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن.