به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شه‌وی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، مه‌ئموورانی شاره‌داری گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج به‌ساتی ژنێكی دهستفرۆشیان به تووندووتیژییه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی شاره‌داری كه‌ره‌ج له ده‌ره‌وه‌ی ساعه‌تی كاری و به بێ ئاگادار كردنه‌وه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ژنێكی گه‌نج كه سه‌رقاڵی ده‌ستفرۆشی له ته‌نیشت شه‌قام دا بووه. كاتێك ژنه‌كه به‌رگری له خۆی كردووه و هه‌وڵی داوه ڕێگه له زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌له‌كانی بگرێت، مه‌ئموورانی ڕژیم لیان داوه. هه‌مان كات خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام كه ئه‌و ڕووداوه ده‌بێنن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ دێن و پشتیوانی له‌و ده‌ستفرۆشه ده‌كه‌ن.