ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، سنفی زێڕفرۆشانی شاری مه‌شهه‌د وێڕای هه‌ڕشه‌كانی ڕژیم درێژه‌یان به مانگرتن دا و بۆ سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ٧٠ له سه‌دی دووكانه‌كانی بازاڕی زێڕفرۆشانی مه‌شهه‌د پۆلۆمپ كراون و دووكانه‌كانی دیكه بۆ پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن داوه. به‌وته‌ی سهرۆیكی یه‌كێتی زێڕفرۆشانی مه‌شهه‌د، ٢٠٠ دووكانی زێڕفرۆشی له‌و شاره پۆلۆمپ كراوه و ده‌وڵه‌ت به هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ناچاریان ده‌كات سه‌رمایه‌كانیان بۆ ده‌روه‌ی وڵات بگوازنه‌وه. زێڕفرۆشانی ئێران خوازیای كه‌م كردنه‌وه‌ی باجی ساڵانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تۆماركردنی داراییه‌كانیان له سامانه‌ی تیجارت بوون و ده‌سه‌ڵات هیشتا بایه‌خی به خواسته‌كانیان نه‌داوه.