ڕۆژانی هه‌ینی و یه‌كشه‌ممه ٤ و ٦ی جۆزه‌ردان، چوار سووختبه‌ر و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیا له مێحوه‌ره‌كانی چابه‌هار و خاش گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له جاده‌ی چابه‌هار كه‌وتنه نێو چاڵێكی ههڵكۆڵاوی ئیداره‌ی ڕێگه‌و شارسازی و ئاگری گرت. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا سێ سووختبه‌ر به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلغه‌فار به‌لووچ زاده” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، “عهبدۆلشهكوور سینگلۆ” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “موسلم هووت” له نێو ئاگردا سووتان. له ڕووداوێكی دیكه له جاده‌ی نێوان خاش بۆ ئێرانشار، دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران و شارمه‌ندانی به‌لووچ پێكیاندادا و به‌وهۆیه‌وه، سووختبه‌رێك و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ به ناوی “زه‌هرا جه‌نگی زهی” گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه بریندار بوون.