كامیار بامداد” له چالاكانی مه‌ده‌نی ناسراوی خه‌ڵكی شارستانی شاندرمنی سه‌ر به پارێزگای گیلان به بیاوونی دانانی ستۆرییه‌كی ئینستاگرامی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كامیار بامداد” له په‌یجی شه‌خسی خۆیدا بابه‌تی ته‌نزی له‌سه‌ر لێدانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌لایه‌ن سپای پاسداران، نوقم كردنی كه‌شتی سانچی و چه‌ند مه‌زموونی دیكه داناوه و له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی پارێزگای گیلانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. نابراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له شارستانی ماسال ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند مانگ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.