به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، به‌رپرسانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێگه‌یان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه گرتووه كه له جیاتی مه‌قنه‌عه، شاڵیان به‌كار هێناوه.
هه‌ڵسووكه‌وتی حه‌راسه‌تی زانكۆ له حاڵێكدایه كه خوێندكارانی بیانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا به هه‌مان شاڵ سه‌ردانی زانكۆ ده‌كه‌ن و كه‌س ڕێگرییان لێ ناكات. زانكۆی ئه‌لزه‌هرا زانكۆیه‌كی كچانه‌یه و گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت له بنه‌ڕه‌ته‌وه بێ مانایه چوونكه هیچ خوێندكارێكی كوڕی تێدا نییه و مه‌به‌ستی ڕژیم ته‌نیا سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر خوێندكارانی ئێرانییه.