ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی به‌شدار له‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام، ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بوون.