ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزهردانن سێ كرێكار له‌وانه منداڵێكی كار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی گه‌رمسار، خۆڕه‌م ئاوا و مه‌شهه‌د تووشی ڕووداوی كار بوون و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك بریندار و دوو كرێكاری دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا له‌كاتی كاركردن له بینایه‌كی نێوه كاره به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه.له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێك له شاری مه‌شهه‌د له كاتی كاركردن تووشی به‌رقگرتوویی بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شاری گه‌رمسار، كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه‌ی پلاستیك سازی به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.