به‌یانی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، سنفی زێڕفرۆشان له شاره‌كانی تاران،مه‌شهه‌د، ئه‌راك، شیراز و ته‌ورێز درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ژێڕفرۆشانی ئێران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تۆماركردنی داراییه‌كانیان له سامانه‌ی تیجاره‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی باجی ساڵانه‌ن و نزیك به سێ حه‌فته‌یه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه. هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت پێشتر به‌ڵێنی دابوو بڕیاری تۆماركردنی داراییه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام زێڕفرۆشان به به‌ڵێنه درۆینه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕازی نه‌بوون و درێژه‌یان به مانگرتن داوه.