ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٩ و ٣٠ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانی ئه‌رده‌بیل و چوار به‌ندكراو له‌وانه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له زیندانی شیراز جێبه‌جێ كرا.
ڕۆژی شەممە سزای سێدارەی “فەردین مووسازادە” تەمەن ٣٧ ساڵ و “مێهدی خادم” تەمەن ٢٤ ساڵ، هەردوو خه‌ڵكی مشگین شاری سه‌ر به پارێزگای ئه‌رده‌بیل به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی یه‌كشه‌ممه چوار به‌ندكراو كه ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه له: “مۆجته‌با جوویهنده” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “موسته‌فا ئاقایی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “نادر قوربانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی عادل ئابادی شیراز له سێداره دراون.