ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، حوكمی شه‌لاقی به‌ندكراوێك به ناوی “سهعیدۆڵڵا ئاقاجانی” له شاری مه‌لێكانی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به‌ڕێوه چوو.
به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی حوكمی شه‌لاقی ئه‌و به‌ندكراوه له حاڵێكدایه كه كۆنوانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان ڕاشكاوانه كه‌ڵك وه‌رگرتن له سزای نامرۆڤانه‌ی وه‌كوو شه‌لاق كه كه‌رامه‌تی ئینسان ئهشكێنت و له بواری ده‌روونییه‌وه ده‌یڕوخێنێت قه‌ده‌غه كردووه.