ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان، دوو فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان كوژران.
ناسناوی یه‌كێك له‌و فه‌رماندانه‌ی حه‌ماس بریتیه له: “حسێن خزر” و له ناوچه‌ی سه‌یدا له باشووری لوبنان كراوه‌ته ئامانج. شایانی باسه كه شه‌ڕێكی قورس له ئۆردووگای جبالیا و نه‌سیرات له نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ئارادایه و ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و دوو ناوچه‌یه به چه‌ڕی بۆردوومان كراوه. به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل له ٣٦ هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه.