ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری خاش به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بنكه‌ی سووته‌مه‌نی كاروانده‌ر، له ئاست نه‌دانی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی شارومه‌ندانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و بنكه سووته‌مه‌نییه كارتی سووته‌مه‌نی سه‌ره‌كی بنكه‌كه بۆ پێدانی سووته‌مه‌نی به خه‌ڵكی ئاسایی به‌كار ناهێنن و ته‌نیا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌كه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و شاره بۆ دابینكردنی ١٠ لیتر به‌نزین له مهزیقهدان و شۆفێرانی تاكسی له كه‌سب و كار كه‌وتوون.